AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٢ ٢٢:٣٣

حەشدی شەعبی: هیچ هێزێکمان لە سووریا نییە

حەشدی شەعبی: هیچ هێزێکمان لە سووریا نییە

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق چوونی هێزەکانی ئەو ڕێکخراوەی بۆ خاکی سووریا ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە واع، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق چوونی هێزەکانی ئەو ڕێکخراوەی بۆ خاکی سووریا ڕەت کردەوە و وتی: حەشدئ شەعبی هێزێکی فەرمی و لە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزی چەکداری عێراقە.

فەیاز بە ئاماژە بە کاریگەریی ڕاستەوخۆی ڕووداوەکانی سووریا لە سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق و هەوڵی ڕژیمی زایۆنی بۆ تێوەگلاندنی ناوچە لەو شەڕە، وتی: ئێمە ڕاشکاوانە چوونی حەشدی شەعبی بۆ سووریا ڕەت دەکەینەوە و حەشدی شەعبی هیچ چالاکییەکی لە دەرەوەی خاکی عێراق نییە و هەموو هەوڵەکان بەپێی فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارییەکان بۆ پاسەوانی لە سنوورەکانی عێراق چڕبوونەتەوە.

News ID 52959

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha